ئه‌مریكا بڕیارێكی نوێی بۆ هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد له دژی كۆریایی باكوور
ئه‌مریكا بڕیاریكی بۆ هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، له‌سه‌ر گه‌شتكردن بۆ ووڵاتی كۆریایی باكوور و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆكردنی بۆ ئه‌و ووڵاته له هاووڵاتیانی راگه‌یاند له مانگی 9وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى ده‌نگى ئه‌مريكا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووه” كه لە 1/9 وه گەشتکردنی هاووڵاتیانی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور قەدەغە دەکات و ئەو ئەمەریکیيانەی کە لە کۆریای باکوورن دەبێت هەتاکو ئەو رێكه‌وته بگەڕێنەوە بۆ ئەمەریکا، به‌ڵام له هه‌واڵه‌كه ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه” كه ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مرۆیی داوا بکەن قەدەغەکردنەکە نەیانگرێتەوە، به پێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
ئه‌م بڕیاڕه‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه” كه له مانگی رابردوو حكومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی دووپاتكردوه و رایگه‌یاندبوو” ناهێڵێت هاووڵاتیانی گەشت بکەن بۆ کۆریای باکوور بەهۆی ئەوەی کە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەوێ دەستبەسەر بکرێن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌م بڕیاره‌ی ووڵاتی ئه‌مریكا له كاتێكدایه” كه ئاڵۆزیی و ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات له ئاستێكی زۆردایه و ئه‌گه‌ر درووست بوونی كێشه‌ی زیاتر هه‌یه.