ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاماری كووشتن و خۆكووشتن بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌ كوردستان

به‌پێی راپۆرتی مانگانه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، له‌ مانگی ته‌مووز له‌ هه‌رێمی كوردستان 30 حاڵه‌تی كووشتن هه‌بووه‌.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ھەرێمی كوردستان ئاماری تاوان و پێشێلكارییەكانی مانگی رابردووی لە شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بە گوێرەی ئامارەكە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا 30 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتن ھەبووە و 6 حاڵەتی ھەوڵدانی خۆكوشتن و كوشتن تۆمار كراون.

بەپێی راپۆرتێكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ماوەی مانگی رابردوودا 22 حاڵەتی برینداركردن و 2 حاڵەتی پێشێلكاری لە ھەرێمی كوردستان ھەبووە.

 

Back to top button