گروپێكی چه‌كداری په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر رێكخراوی خێرخوازی بارزانی
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌مرۆ پێشنیوه‌رۆی 3ی 8ی 2017ی رۆژی پێنج شه‌ممه، هێرش كرایه سه‌ر تیمێكی رێكخراوی خێرخوازی بارزانی له‌لایان گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئه‌و هێزه‌ش كه هێرشیان كرده سه‌ر تیمی ده‌زگای خێرخوازیه‌كه، جڵی ره‌شیان له‌به‌ر بووه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی شنگال ده‌لێـ” هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و موزایه‌د له هیچ لایانێك قبوڵناكه‌ین، ده‌شلێـ”پێشتر زانیاریمان لەسەر ھێرشەكەی پەكەكە ھەبوو، بەداخەوە ئەوە چەندین جارە ئەو جۆرە پیلانە لە شنگال دەگێڕدرێن، راشیگەیاند: “نامانەوێ ھیچ لایەنێك موزایەدە بەسەر خەڵكی شنگالەوە بكات، ئەگەر ئەوان لە دوای خەبات و خزمەتكردنن، سنووریان دیارە و دەتوانن بچن ئازادی بكەن”.
هه‌ر له‌و باریه‌وه، مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال به‌كه‌ناڵی (كوردستان 24)ی راگه‌یاندووه” لە ماوەی رابردوو تا ئێستاش دەزگای خێرخوازی بارزانی بەھانای ھەموو پێكھاتەكانەوە چووە و بێ جیاوازی خزمەتی بە ھەموو لایەك كردووە، گوتیشی”چەندین جار بە فەرمی داوامان كردووە، پەكەكە شنگال چۆڵ بكات، شەرمە ھێرش بكرێتە سەر دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە ھەرشوێنێك خەڵك لێ دەقەومێت ئەوان بە ھانایانەوە دەچن، لەماوەی رابردوو دەزگای خێرخوازی بارزانی، لەگەڵ خەڵكی شنگال ھاوكاری پەكەكەشیان كردووە، ئێمە ئەو كردەوەیە بە تێكدەرانە و پیلانی نەیارانی كورد دەزانین”.
هه‌ر له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر تیمی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكی جڵ ره‌شی په‌كه‌كه، به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگاكه رایگه‌یاند، كه ئه‌وان ده‌زگایه‌كی خێرخوازی و مرۆین، هیچ په‌یوه‌ندیان به‌سیاسه‌ته‌وه، نیه، كاری ئه‌وان خزمه‌تكردنه به خه‌ڵك بێ هیچ جیاوازیه‌كی سیاسی و فكری، ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مایی خێرخوازی و مرۆییه”.