رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر په‌كه‌كه ئاشكرا ده‌كات
رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی نێهنی نێوان په‌كه‌كه و داعش له مووسڵ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری عێراقی، له فرۆشتنی پاشماوه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش به چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” تێوه‌گلاون. ئه‌و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له مووسڵ له چه‌كدارانی داعش جێماون ده‌یفرۆشن به په‌كه‌كه”.
رۆژنامه‌ی ” العربي الجديد ” بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌زاری ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه ناوه‌كان ئاشكرا بكات رایده‌گێنێت” 3 ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق كه یه‌كێكیان پله‌یه‌كی باڵای هه‌یه، هه‌ستاون به فرۆشتنی ئه‌و پاشماوه جه‌نگیانه‌ی داعش به چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه ئێستا به ناوی جیاواز له ناوچه‌كانی شنگالدان و پێش ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیاشه‌وه له خانه‌سۆر كرابوونه ئامانج و رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه “ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له یاداشتی فه‌رمیدا واژۆیان كردووه‌و ده‌ڵێن، پاشماوه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعشیان له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیلی باشووری مووسڵ ته‌قاندووه‌ته‌وه، چونكه به گوێره‌ی پلانێكی به‌غدا ده‌بێت به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعشدا بكرێت، به‌ڵام له راستیدا نه‌یان ته‌قاندوونه‌ته‌وه‌و داویانه به چه‌كدارانی سه‌ر به په‌كه‌كه و به‌ره‌و رۆژئاوای مووسڵ و چیای شنگالیان بردووه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌فسه‌رانی عێراقی به رۆژنامه‌كه‌یان رایانگه‌یاندووه”ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه زۆر داوای ده‌كات، لوغم و بۆمبی چێنراو و مووشكی دژه تانكی جۆری (SBG-7)ه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جار نییه كه په‌كه‌كه ئه‌و چه‌ك و بۆمبانه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت، ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ده‌ستخستنی ئه‌و چه‌ك و بۆمبانه‌ش ئه‌فسه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانی ناو سوپای عێراق نیین، به‌ڵكو له لایه‌ن میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه له ناوچه‌كه‌دان و چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له په‌كه‌كه‌وه دوورن ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، رۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی “له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌كدارانی په‌كه‌كه بڕی 50 هه‌زار دۆلاریان به‌رامبه‌ر 500 كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی و گوللـه هاوه‌ن و لوغم و بۆمبی چێنراو و مووشه‌كی دژه تانك، داوه‌ته ئه‌و ئه‌فسه‌رانه”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به پارتیكی سیاسی باشووری كوردستانیش رۆڵی له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌یه و له نێوان ئه‌و ئه‌فسه‌رانه و په‌كه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگی درووستكردووه‌و رۆڵی له‌و كڕین و فرۆشتنه‌دا هه‌یه، ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌ی “العربي الجديد” له كاتێكدایه، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمی هیچ زانیارییه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه. كوردستان 24 یش تا ئێستا زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی بۆ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی تا ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه تایبه‌ته به‌و رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌وه.