نێچیرڤان بارزانی: سەربازی عێراقی جلی سەربازییان فڕێدان و هەڵاتن نه‌یانتوانی رێ له‌داعش بگرن له‌ مووسڵ 

ئه‌مرۆ 3ی 8ی 2017 له‌ پارێزگای دهۆك، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان، له‌ یادی سێ ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیدا رایگه‌یاند”كاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دانی ده‌سته‌ڵاتی ته‌واو ده‌بێ به‌ ئیداره‌ی خۆجێیی شنگال، ”به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی بشێ و له‌ده‌ستمان بێ وه‌ك حكوومه‌ت بۆ شنگال و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌یكه‌ین، تا ڕه‌وشیان باشتر بێ، هه‌روه‌ها گوتیشی” سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه‌، شنگال بكرێ به‌ پارێزگا و ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌بێ”.

نێچیرڤان بارزانی له‌ یادی سێ ساڵه‌ی جینۆساید كردنی شنگال گوتیشی” ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شنگالدا هات، جینۆساید بوو له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش”، حكوومه‌ت هاوخه‌می هه‌موو ئێزدییانه‌، هاوخه‌می خانه‌واده‌ی قوربانیانه‌، راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌ توانای حكوومه‌تی كوردستاندا بێ، درێخی ناكا و خزمه‌تگوزاری به‌ تایبه‌ت بۆ ئێزدییان و كۆی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ به‌ر شاڵاوی په‌لاماری داعشان كه‌وت و قوربانییان داوه‌، كاری جیدی ده‌كات.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، پاراستنی هێمنایی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای نەینەوا ئەرکی هێزە عێراقییەکان بوو، “سوپای عێراق بەو هەموو چەکە پێشکەوتووەی هەیبوو، نەیتوانی هێرشەکانی داعش رابگرێت و هەزاران سەربازی عێراقی جلی سەربازییان فڕێدان و هەڵاتن، راشیگەیاند، دروستبوونی داعش دەرئەنجامی “سیاسەتێکی فاشیلی” حکوومەتەکانی عێراق بوو، گوتیشی “لەکاتی هاتنی داعش بۆ شنگال، پێشمەرگە چەکی پێویستی نەبوو بۆ بەرگریکردن لەو ناوچانە”.

بارزانی هه‌روه‌ها رەخنەیشی لە بەغدا گرت کە هاوکاریی پێشمەرگە ناکات و، هاوكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خسته‌ به‌ر باسه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گوتی، ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نییه‌، كه‌ پێیان ناخۆش بووبێ ئه‌و هێزه‌ پشتیوانی ده‌كرێ، گوتیشی “حکوومەتی عێراق ئامادە نەبوو، ئەوەی بۆ حەشدی شەعبی کرد بۆ پێشمەرگەی بکات، لەبارەی ریفراندۆمه‌وه‌ش، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ “ریفراندۆم ئامانج نییە، بەڵکو وەسیلەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی گەورەتر کە سەربەخۆییە.”

Back to top button