فه‌یسه‌ڵ قاسم: روسیا و رژێمی سوریا، كورده هاوپه‌یمانه‌كه‌یان له پێناو چاوی توركیا فرۆشت.
خواكوڕك
راگه‌یاندكاری به‌ناوبانگی سوری فه‌سه‌ڵ قاسم له ئه‌كاونتی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، پۆستێكی له‌سه‌ر دوامین پێشهاته‌كانی دۆخی سوریا كردووه و ده‌ڵێت: روسیا و رژێمی سوریا كورده هاوپه‌یمانه‌كه‌یان، كه‌مه‌به‌ست لێی په‌یه‌ده‌یه، له پێناو چاوی توركیا فرۆشت.
دوای ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ت و لێكتێگه‌یشتنه نهێنیه‌ی له نێوان وڵاته زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه له ئارادایه، كورد مه‌ترسی زۆر له داهاتووی ئه‌م رێكه‌وتنه چاوه‌ڕوان ده‌كات و له ئێستادا نیشانه‌كانی له كوردستانی رۆژئاوا ده‌ركه‌وتوون. بۆردوومان كرنی چه‌ند رۆژه‌ی شاری حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه، به‌ڕای چادێرانه‌وه سه‌ره‌تایی كۆتایی هاتنی تاكه هێزه‌كه‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌یه و ده‌گووترێ په‌یه‌ده، كه باڵی حوكمڕانی په‌كه‌كه‌یه له سوریا، له‌به‌رامبه‌ر رازی كردنی توركیا به مانه‌وه‌ی رژێمی ئێستای سوریا، هه‌وڵی له‌ناو بردنی ده‌درێت.
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (الاتجاه المعاكس)ی كه‌ناڵی جه‌زیره، فه‌سه‌ڵ قاسم، له‌مباره‌یه‌وه ده‌نوسێت: ئه‌مریكا رووبه‌رووی روسه‌كان و رژێم ده‌بێته‌وه بۆ به‌رگری كورده‌كان. پێشتر له چه‌ندین بۆنه و به‌یاننامه‌دا ، ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی سیاسیه‌تی په‌یه‌ده له ناوچه‌كه ده‌ربڕی بوو. ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستانیش له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی سیاسه‌تی په‌یه‌ده له‌ناوچه‌كه، به ئاشكرا دژی وه‌ستابوونه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده ریكه‌وتنی نهێنی له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا و ئێران و رووسیا له‌ماوه‌ی پێشووتر واژۆ كردبوو.