گوته‌بێژی سه‌در: مالیكی خه‌ریك بوو شه‌ڕ له‌نێوان كوردستان و عێراق هه‌ڵگیرسێنێت
گوته‌بێژی ره‌وتی سه‌در، سه‌لاح عوبێدی له‌باره‌ی ناكۆكی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌لێـ” مالیکی خەریکبوو شەڕ لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەڵبگیرسێنێت بەڵام عەبادی بەشێوەی دیپلۆماسییانە مامەڵە لەگەڵ هەولێر دەکات”.
گوتەبێژی رەوتی سەدر هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆیە وەسفی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، چونکە عەبادی بە شێوەیەکی دیپلۆسییانە مامەڵەی لەگەڵ هەولێر کردووە، راشیگەیاند، نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق خەریکبوو لە ساڵی 2012 شەڕ لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەڵبگیرسێنێت.
سەڵاح عوبێدی ئاماژەی بەوەکردووە، پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەردەمی عەبادی “زۆر باشترە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەو کاتەی نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراقیش ئێستا بە شێوەیەک بەڕێوەدەبرێن کە ئەنجامی ئەرێنیان هەیە”.