مهاباد قه‌ره‌داخی بۆ د.سالار باسیره داوات له‌من كرد رێگایهكت بۆ بدۆزمه‌وه ببیه پاراستن
مهاباد قه‌ره‌داخی نووسه‌ر و شاعیر كه خاوه‌ن ده‌یانی كتێبی جۆڕاو جۆڕه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، داوایه‌ك ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و ده‌لێـ” بۆ: سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان(بابەت: داخوازی) و ده‌لێـ”هەندێ کەس هەن بەم رۆژگارە جنێو بۆ ئێمە دەنووسن چونکە لەبارەی گرنگی سەربەخۆیی کوردستان و ریفراندۆمەوە دەنووسین.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” هەندێکیان پێشتر هەوڵی زۆریان داوە ببنە پارتی و وەرتان نەگرتوون بۆیە ئێستا داخی خۆیان بە ئێمە دەرێژن و نەک هەر ئەوەش دژایەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەکەن. ئەگەر نابێت بە ئەرک بە پارتی وەریان بگرن تا لە کۆڵی ئێمە ببنەوە و چیتر جنێومان پێ نەدەن. لەگەڵ ئەوپەڕی رێزم.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و جنێوانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به مهاباد قه‌ره‌داخی ده‌درێت، لهكۆمێنتێك كه قه‌ره‌داخی له‌باره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان نووسیویه‌تی لهكۆمێنتهكه دا ده‌نووسێت” (بیرتان بێت ئەی سەربەخۆیی نەخوازان، “هەڵەبجە” و”ئەنفال” و “شەنگال” و جینۆسایدەکانی تر عێراق بەسەری هێناون!، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر دا كه‌سێك به‌ناوی د.سالار باسیره، به‌جنێودان به نووسه‌ری كۆمێنتهكه كه مهاباد قه‌ره‌داخیه، په‌لاماری ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌لێت عێراق ئه‌نفاڵ و كیمیابارانی و شنگالی به‌سه‌ر كورد داهێناوه” له‌به‌رامبه‌ر دا قه‌ره‌داخی كه وهڵامكی د. سالار باسیره داوه‌ته‌وه ده‌لێـ”دکتۆر سالار باسیرە تۆ رقت لەمن هەڵگرتووە لەبەر ئەوەی ئەو ساڵەی من راوێژکار بووم لە سەرۆکایەتی حکومەت داوات لێکردم لای بەرێز مەسرور بارزانی مەوعیدت بۆ وەربگرم و دەتویست بچیت لە پاراستن کاریان لەگەڵ بکەیت”.
هه‌روه‌ها مهاباد قه‌ره‌داخی له‌وه‌ڵامی جنێوه‌كانی ئه‌و دكتۆره ده‌شلێـ” من نەمتوانی ئەوەت بۆ بکەم چونکە ئەوە کاری من نەبوو، هەوڵی زۆرت دا لەگەڵ پارتی کار بکەیت و وەریان نەگرتیت، ئێستا ئەو داخە بە من دەرێژیت! بەراستی پیاوێکی پڕ لە گرێی دەروونی و بازاریت!