بارزانی وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه، ریفراندۆم دوا نا‌خرێت
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ڵامی په‌یامێكی ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی دا ده‌لێـ” به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، دەیانەوێت ململانێی چاوەڕوانکراوی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ هاوکاری بەرهەمدار و دراوسێیەتی بگۆڕن، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به‌رده‌وام بوونی ئه‌م دۆخه به‌م شێوه‌یه قۆناعی ئه‌سته و محاڵی خستۆته سه‌ر مانه‌وه‌ی كوردستان و عێراق به‌م شێوه‌یه”.
مه‌سعود بارزانی له‌وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌لێـ” سوپاسی پیرۆزبایه‌كه‌تان ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی هێڵی بەرگری داعش و تێپەڕبوونی هێزەکانی عێراقی بەنێو خاکی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، ده‌كات”.
هه‌ر له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی مه‌سعود بارزانی ده‌شلێـ” سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له باشوری كوردستان، كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن بۆ بریاردانی ، بارزانی باسی دوو قۆناغ ده‌كات كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه عێراق دامه‌زراوه باسی سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقی کردووە، کە لە ئەدەبیاتی عەرەبیدا بەوە ناسراوە بە رێککەوتننامەی ئیستیعماری دروستبووە، بارزانی ئاماژەی بە دوو قۆناخ کردووە، یەکێکان سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق ئاماژەی بە هەموو ئەو نەهامەتیان کردووە، کە گەلی کوردستان لە سایەی دەوڵەتی عێراق بەسەری هاتوون لە کیمیا بارانکردن، ئەنفال و تێکدانی گوندەکان…هتد.
هه‌روه‌ها بارزانی له‌باره‌ی قۆناغی دووه‌می نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌شلێـ” لەدوای 2003 و لە دوای رووخانی رژێمی بەعسە کە بەشدارییان لە نووسینەوەی د‌ستووری عێراق و دەنگدان لەسەر دەستوورەکە لە ساڵی 2005 کردووە، هەروەها بەشدارییان لە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کردووە ، ئەوان بوونەتە بناخەی دامەزرانی سوپای نوێ عێراق، بەڵام لەو قۆناخەدا هەموو ئەو بەندە دەستوورییانەی، کە پەیوەندییان بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە پیێشلکراون و جێبەجێ نەکراون، بەڵکو لە هەموو بوارەکاندا تەنگ بە هەرێمی کوردستان هەڵچنراوە، کە گرنگترین پێشلکارییەکانیش بریتین لە :
– جێبەجێ نەکردنی ماددەی 140 دەستوور و چارەسەرنەکردنی کێشەکانی ئەو ناوچانە.
– کەمکردنەوەی رۆڵی کورد و کوردستان لە دامەزراوە سەربازییەکاندا( سوپا، دامەزراوەی ئەمنی و مەدەنییەکان بەنزیکەیی گەیشتووەتە نەمان).
– پێشێلکردنی سەرجەم رێککەوتننامە سیاسییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا.
– دژایەتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، مەشقپێنەدانیان و پەراوێزخستن و بێبەش کردنیان لە پێداویستی و کەلوپەلە سەربازییەکان و چەک ، لەکاتێکدا پیشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی سەربازی عێراقی.
– بڕینی پشکی 17%ی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق لە ساڵی 2014ەوە بەبێ بوونی هیچ بنەمایەکی دەستووری.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌شلێـ” ناکۆکییەکان نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، نابێتە پێدانی پاساوێکی شەرعی بۆ برسیکردنی گەلی کوردستان بەگشتی و بێبەشکردنی منداڵان لە شیر و تەنانەت تەواوی کەلوپەکانی دیکەی خۆراک، بڕینی پشکی هەرێمی کوردستان بە سەرە قەڵەمێک لەلایەن کەسێکەوە، کە هیچ دەسەڵاتێکی دەستووری نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەو زوڵم و ستەمە، کە کاریگەرییەکانی کەمتر نییە لە تاوانەکانی بۆردوومانی کیمیایی و جەنگی ئابووری لەسەر گەلەکەمان، لەگەڵ هەموو ئەمانەش هیچ رەخنە و سکاڵایەکمان لە هیچ پارتێکی سیاسی عێراقی و مەرجێکی دینی نەبینی دەڵێت: “لە شەڕی داعشدا هیچ هاوکارییەکی سەربازی و ئابووری بەتایبەتی پێنەگەیشتووە، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار ئاوارەی عێراقی لەخۆگرتووە کە هۆی شەڕی داعشەوە روویان لە کوردستان کردووە، هەروەها پێشمەرگەش بەهەموو شێوەیەک هاوکاری سوپای عێراقی کردووە.
مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی ئه‌و دوو قۆناخی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌لێـ” دوای ئەو دوو قۆناخە گەیشتوونەتە باوەڕی تەواو، کە ئێمە لەلایەن ئەوانەوە نەخوازراوین، وەک هاووڵاتیی و هاوبەشی راستەقینە قبوڵکراو نیین، هەموو قوربانیدان و خوێنی بەنرخی رۆڵەکانمان لە پێناوی عێراقێکی دیموکراسی بووە، کە شکۆی سەرجەم رۆڵەکانی پارێزراوبێت، ناکرێت پاشکۆیەتی و پەراوێزخستن قبوڵ بکرێت ، پێویستە گلەیی لە هاوڕێیانی عێراق بکرێت، نەک ئێمە، چونکە ئەوان وایان لە ئێمە کرد، ئەو هەنگاوە بنێین. هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە، فەرمانڕەوایەتی لە عێراقدا شکشتیهێناوە، بەهەموو ئەزموون رژێمە یاسایی و دەستوورییەکان لە نامەرکەزی، حکومی زاتی و فیدرالی و دروستکردنی عێراقێکی دیموکراسی و هاوبەشی راستەقینە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی باس له‌وه ده‌كات، كه بەردەوامبوونی ئەم دۆخە بەم شێوەیە ئەستەم و مەحاڵە و لە چوارچێوەی پەیوەندی ئێستای نێوان کوردستان و عێراقدا زۆر مەترسیدارە و بەرەو ململانێی دیکە دەچین، بۆیە بۆ رێگریکردن لە بەردەم ئەگەری روودانی هەر ململانێیەکی نوێ، بۆئەوەی گەلەکەمان بە ئاشتی بژی، ئێمە کار لەسەر گۆڕینی ئەو ململانێ چاوەڕوانکراوە دەکەین بۆ هاوکاریی بەرهەمدار و دراوسێیەتی و هاوپەیمانی و قوڵایی ستراتیژیی”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە رێگای ئاشتیانە دەکاتەوە لە بژاردەیان بەرامبەر بەغدا و رایدەگەیێنت: “دیالۆگ لەگەڵ بەغدا تاکە بژاردەمانە و باوەڕمان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەکارهێنانی هەموو رێگا شارستانییەکان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین”.
لە کۆتایی پەیامەکەدا بارزانی ستایشی ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی دەکات و هیوادارە پاڵپشتییەکی گەورەبێت لە گفتوگۆیان لەگەڵ بەغدا، بۆ گەیشتن بە سەرکەوتووترین ئەنجام، کە بەرژەوەندی گەلەکەیان و پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ ئومەی عەرەبی بپارێزێت”.
شایانی باسه ، ئەحمەد ئەبولغێت ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، لەنامەیەکدا بۆ مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات پێداچوونەوە بکات بە بڕیاری ریفراندۆمی باشووری کوردستان کە بڕیارە 25 ئەیلوولی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.