دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و گۆڕان
ئه‌مڕۆ 3ی 8ی 2017 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له سلێمانی ئه‌نجامدرا، له پاش كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاندراوێكی چه‌ند وشه‌ی بڵاو كرایه‌وه، به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندراوه” یه‌كێتی و گۆڕان باس لە پرسی ڕیفراندۆم و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان کراوە.
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاندراوه”ئەمڕۆ سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، تێیدا باس لە پرسە سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەییەکان کرا”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،، كه بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ باسکردنی گیروگرفتی هاووڵاتیان و باشکردنی باری گوزەرانیان.