راوێژكارێكی باڵای ئه‌ردۆگان: به‌بڕینی بودجه و مووچه عێراق كورده‌كانی بێ ئومێد كرد و پاڵی پێوه‌نان بۆ ریفراندۆم
راوێژكارێكی باڵای سه‌رۆككوماری توركیا ره‌خنه‌ی تووند له حكومه‌تی عێراق گرت دوای ساڵی 2003 ده‌گرێت و به‌هۆكاری قه‌یرانه‌كانی عێراق و بێ ئومێد بوونی كورده‌كان پێناسه‌ی ده‌كات، ده‌لێـ” هه‌ر حكومه‌تی عێراق بوو به بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستان وای له‌كورده‌كان كرد به‌ره‌و ریفراندۆم هه‌نگاو بنێن”.
ئیلنور چەڤیک راوێژکارێکی باڵای سەرۆککۆماری تورکیا له دیمانه‌یه‌كی دا له‌باره‌ی ریفراندۆنی باشوری كوردستان و سه‌ربه‌خۆی كوردستانی باشور و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانی ده‌لێـ” حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق عەرەبە سوننەکانی وڵاتیان گۆشەگیرکرد و بوونە هۆکاری ئەوەی سەرەتا ئەلقاعیدە و دواتریش داعش ناوچە سوننەنشینەکان کۆنترۆڵ بکەن”.
هه‌روه‌ها ئه‌و راوێژكاره‌ی ئه‌ردۆگان كه راوێژكاری كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه، ده‌لێـ” هەر سیاسەتی حکومەتەکانی عێراق وایکرد کوردەکان هەست بە بێئومێدی بکەن و گوتیشی، بڕینی بودجە کێشەی گەورەی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دروستکرد، دۆخێكی خراپی له هه‌رێمی كوردستان دروست كرد، ئه‌مه‌ش وای كرد كه كورده‌كان هیچ باوه‌رێكیان به‌حكومه‌تی عێراق نه‌مێنێت، به‌ره‌و ریفراندۆم هه‌نگاو بنێن”.
راوێژكاری باڵای ئه‌ردۆگان، ئیلنور چه‌ڤیك هه‌روه‌ها له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌لێت ئه‌وه‌ی عێراق كردی به‌رامبه‌ر كوردستان، وه‌ك هه‌ڵێكی زێرین ده‌بینرێت له‌لایان بارزانیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی له‌مێژینه‌ی كورد بنیات بنێت، سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌به‌شی كوردستانی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام راوێژكاره‌كه ده‌شلێـ” ئەو کارەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە دروست نازانین.
چەڤیک پێیوایە سووربوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ئەنجامدانیریفراندۆم تایبەت بە سەربەخۆیی مەترسی پێکدادانی سەربازیی لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی عێراق دروستدەکات و وڵاتانی دراوسێش لە هەرێمی کوردستان دوور دەخاتەوە”.