فازڵ میرانی: چاوه‌رێی دوو هه‌نگاوه‌كه‌ی گۆڕانین بۆ هاتنه‌ پێشه‌وه‌

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، 3ی 8ی 2017 فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پارتی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی كوردستان، كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌لێـ” چاوه‌ڕوانی دوو هه‌نگاوه‌كه‌ی گۆڕانین كه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌”.

له‌ لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامه‌كان، سه‌باره‌ت به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، فازل میرانی هه‌روه‌ها گوتیشی”براده‌رانی گۆڕان گوتیان ئه‌گه‌ر پارتی هه‌نگاوێك بێته‌ پێشه‌وه‌ ئێمه‌ دوو هه‌نگاو ده‌چینه‌ پێش لێیان، ئه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌كو پارتی دوو هه‌نگاو چووینه‌ته‌ پێش و چاوه‌ڕوانی دوو هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ین”.

هه‌ر له‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی گۆڕان و كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی گۆڕان فازل میرانی گوتیشی” تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه‌ چاوه‌روانی گۆڕان ده‌بین، ده‌شلێـ” ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ به‌ به‌غدا ده‌ڵێن ئێوه‌ به‌رپرسن له‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كورد بیر له‌ جیابوونه‌وه‌ بكاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ بۆ مێژوو ده‌مێنێته‌وه‌ و ئێوه‌ ژینگه‌یه‌كی وه‌هاتان بۆ كورد درووست نه‌كرد كه‌ تیایدا هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی بكات له‌ مێژووی عێراقی كۆن و تازه‌ش بۆیه‌ ئێمه‌ ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ین و پێمان باشه‌ لێمان بگه‌ن”

Back to top button