حه‌یده‌ر شه‌شۆ: ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌وڵه‌ت بوایه ئێزیدییه‌كان وایان به‌سه‌ر نه‌ده‌هات
فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سه‌بباره‌ت به كاولكاری و كووشتن و رفاندن و بێ سه‌روشوێنكردنی كوردانی ئێزیدی رایدهگهێنێت”ئەگەر كوردستان دەوڵەت بووایە ئێزدییەكان دووچاری ئەم ئازار و مەینەتیانه نەدەبوونهوه.
(حه‌یده‌ر شه‌شۆ) فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزدخان رایگه‌یاندوه” ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان هات تاوان و كاره‌سات بوو، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت ئەگەر كوردستان دەوڵەت بووایە، ئەوا ئێزدییەكان دووچاری ئەم ئازار و مەینەتیانه نەدەبوونهوه و كارەساتی شنگالیش رووی نەدەدا، بۆیه به‌هه‌موو شێوه و شیوازێك پاڵپشتین بۆ سه‌ربه‌خۆی و پرسی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزدخان باس له‌وه‌شده‌كات” كه هه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی سته‌مكارییه‌كانی داعش، ئێزدییه‌كان ناچار دەكران یان دینیان بگۆڕن یان مردن چاوه‌ڕێیان بوو، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه چه‌ند باره نه‌بێته‌وه ئێمه ده‌وله‌تمان ده‌وی و ده‌مانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بین.