به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌م میحوه‌ره دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له سنوری میحوه‌ری دووزخورماتوو، دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌ده‌ستی كه‌وتووه” دوێنێ شه‌و(پێنج شه‌ممه)، له كاتی چوونی هێزێكی پێشمه‌رگه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ربایهكانیان، له سنوری ناوچه‌ی (تامور)، بۆمبێكی چێندراو به كاروانیئ ۆتۆمبێلهكهیان ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه، دووپێشمه‌رگه شه‌هید بوون، گه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره به له‌ی مقه‌ده‌م له لیوای16ی سه‌ر به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ناوی (مقه‌ده‌م حسیب زه‌نگه‌نه) كه جیگری فه‌وجی یهكلی لیوای16 بووه، هه‌ر له‌و ته‌قینه‌وه دوو پێشمه‌رگه‌ش برینداربوونه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه”ماویه‌كه جموجۆلی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنوره زیادی كردووه و رۆژانه كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگای دانانه‌وه‌ی بۆمب و مینی چیندراو و چه‌كی جۆڕی قه‌ناس، زیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ێنن، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌نده‌مین جاره پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار ده‌بن، به‌و هۆیه‌وه.