بەغدا بزانە چی بۆ سلێمانی بەتایبەت ناردووە

خواكوڕك
 
لە دیمانەیكی دا لەگەڵ میدیای كۆمەڵی ئیسلامی محمەد حەسیب بەرێوەبەری كۆگاكانی نەوت و غاز لە پارێزگای سلێمانی، ئەوەی ئاشكرا كردووە كە بەغدا رەزانەندی نیشانداوە لەسەر هەناردە كردنی 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی، لە داهاتووێكی نزیك دا ئەو بڕە نەوتە دەگاتە سلێمانی.
هەورەها حەسیب ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بەغدا لەو بڕە نەوتە سپیەی كە رەزامەندی لەسەر داوە تاوەكو ئێستا نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن لیتر له‌و نه‌وته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ سلێمانی.
هەروەها ناو براو ئەوەش دەڵێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌ست ده‌كه‌ین به‌دابه‌شكردنی ئه‌و بره‌ نه‌وته‌ به‌كارتی زیره‌ك.
 
Back to top button