به‌ وێنه‌…پاریس سان جێرمان به‌ فه‌رمی نیماری كڕی و به‌خێرهاتنی ده‌كات

یاریزانی به‌رازیلی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پێشوو، نیمار داسێلڤا به‌ فه‌رمی په‌یوه‌ندی كرد به‌ یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسیه‌وه‌.

یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی به‌ فه‌رمی هاتنی یاریزانی به‌رازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بۆ ریزی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌ پیگه‌ی فه‌رمی خۆی به‌ خێرهاتنی یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ پێگەی فەرمی پاریس سان جیرمان رایده‌گه‌ێنێت” پاریس سان جێرمان زۆر خۆشحاڵە بە ئاشکراکردنی گەشتنی نەیمار بۆ یانەکە هەتا ۳٠ی مانگی شەشی ۲٠۲۲، بەخێر بێیت نەیمار.

ئه‌وه‌ی شایوی باسه‌”گواستنەوەکەی نیمار بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بووە گرانترین گواستنەوەی مێژووی تۆپی پێیە، گرێبەستەکەی نیمار لە پاریس تا 2022 بەدەوام دەبێت و ئەستێرە بەڕازیلییەکە 30 ملیۆن یۆرۆ وەک موچەی ساڵانە وەردەگرێت.

Back to top button