رێبه‌ری ره‌وه‌تی سه‌در: ئه‌مڕۆ خۆپیشاندنی ملیۆنی له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت دژی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران
له سه‌ر راسپارده‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، وا بڕیاره ئه‌مڕۆ له دژی گه‌نده‌لی له عێراق و سه‌رانی عێراقی، خۆپیشاندانی ملیۆنی بكرێت.
بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەدر، (موقتەدا سەدر) لە نامەیەكدا بۆ گەلی عێراق ڕایگەیاندووە، ئاواتەخوازم كە گەل تێبكات، لەوەی سیاسییە گەندەڵەكان لە چەند پلانێكی چەپەڵدا بۆ دووبارە گێڕانەوەی گەندەڵی بە جلوبەرگی نوێوە كە نەك هەر كۆنتڕۆڵی قوتی گەل، بەڵكو بە گەردن و خوێنیشیان، بۆیە خۆیان ئامادە بكەن بۆ خۆپێشاندانی ملیۆنی بۆ دیاریكردنی چارەنووسی نادیاریان.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی ره‌وه‌تی سه‌دردا هاتووه” كه زریانی تایەفەگەری و سۆزداری دیراسەنەكراو وایكردووە گەل مەیلی بەلای بێدەنگیدا بكات، لەسەر ئەوەی لەپشت پەردەی سیاسییەكان و پەرلەمان و حكومەتەكەیان و ئەوانەی دەیانەوێت كۆمسیۆنێك و یاسایەك ڕەچاوی بەرژەوەندییە پیسەكانیان بكات، كە بەهەموو شێوەیەك زیان بە بەرژەوەندییەكانی گەل و گەیشتی كەسانی پاك و تەكنۆكرات و هاوشێوەكانی ناو گەل دەگەیەنێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی رێبه‌ری سه‌درییه‌كان ئه‌وه‌ش باسكراوه” كه دەستی ئەوانە دەگوشم كە داوا دەكەن ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەحریرو لە پارێزگاكانی دیكەشەوە هەموو بەپێی توانای خۆیان خۆپێشاندانی فراوان دەكەن، خۆپێشاندانێك كە ئیرادەی گەل ئاشكرا بكات نەك تەنها موجامەلەیەك، كاتێ من ئەوە دەڵێم بێجگە لە رەزامەندی خوا و گەل داوای هیچی دیكە ناكەم.
له كۆتاییدا سه‌در ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاندوه” كه هۆشداری دەدەم لەوەی خۆپێشاندانەكە لەئاستی پێویستدا نەبێت، چونكە ئەوە دەبێتە فیشەكی بەزەیی بۆ جەستەی چاكسازی.