كرێس كۆچێرا دۆستی دێرینی گه‌لی كوردستان و خاوه‌نی مه‌دالیایی بارزانی نه‌مر كۆچی دوایی كرد
ڕۆژنامەوان و مێژوونووس و و نووسەر و لێکۆڵەر و فۆتۆگرافه‌ری فه‌ڕه‌نسی، دۆستی دێرینی کورد (کریس کۆچێرا) له ته‌مه‌نی 79 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
(كرێس كۆچێرا) رۆژنامه‌نووس و مێژوونووس و لێكۆله‌ر و فۆتگرافهری فه‌ڕه‌نسی و دۆستی دێرینی كورد، له 31/7/2017 له ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا كۆچی دوایی كرد،دۆسته‌كه‌ی كورد خاوەنی دەیان ساڵ ئەزمونی ڕۆژنامەگەری و نووسین بوو و بە درێژایی ژیانی دەیان وڵاتی جیهانی بینیوە و ڕاپـۆرتی لەسەر ئامادەکردوون، لەوانەش کوردستان، كه زۆرجار باسی له كورد كردووه و خه‌م و ژان و ئازاره‌كانی كوردی كردووه به كتێب و بلاوی كردۆته‌وه،
كۆچێرا زۆر ئاشناى کورد بوو و پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ هەموو لایەنە کوردیـیەکاندا هەبوو، ئەمەش وای لێکرد چەندان كتێب لە بارەی کورد و دۆزى كورد بنووسێت.
ۆچێرا له دایكبووی ساڵی 1938هو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو تووشی نه‌خۆشیی پارکینسۆن ببوو و به‌شێكی مێشكی له‌كاركه‌وتبوو و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ش له 31/7/2017 كۆچی دوایی كرد و بۆ دواجار مالئاوای له ژیان كرد، كه دۆستێكی دێرین و خۆشه‌ویستی گه‌لی كوردستان بوو.
كریس و هاوسه‌ره‌كه‌ی، ماوه‌ی 45 ساڵ له رێی نووسین و فۆتۆكانیانهوه خزمه‌تی گه‌وره‌یان به ناساندنی دۆزی گه‌لی كورد كردووه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، به تایبه‌تی له رۆژانی ته‌نگانه‌دا، له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمهتانهیدا بۆ دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد و كوردستان، له مانگی 4/2013، (مه‌سعود بارزانی،) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌دالیای بارزانی نه‌مری به‌خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی به‌خشیووه.
هه‌رچه‌نده كریس كۆچێرا، سێ رۆژ به‌ر له ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئێدت كۆچێرای هاوسه‌رییه‌وه راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌و مێژوونووس و لێكۆله‌ره فه‌ڕه‌نسییه، هاوڕێیه‌تی نزیكی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌بووه و كتێبێكی وێنه‌داری مێژووییشی بڵاوكرده‌وه، كه وێنه‌ی نه‌بینراوی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كوردی سه‌رده‌می شاخی تێدا بوو و وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگی مێژووی بۆ دۆكیومێنتكردنی خه‌باتی سه‌رده‌مى شاخ، هه‌ژمار ده‌كرێت.
كريس كۆچێرا چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له سه‌رده‌می هه‌ردوو شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان، سه‌ردانی كوردستانییان كردووه و ده‌یان راپۆرت و وتاریشی له باره‌ی كورد و شۆڕشه‌كانی كورد له گۆڤار و رۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كانی ئه‌و كات بڵاوكردووه‌ته‌وه.
كریس كۆچێرا، له باره‌ی كورده‌وه خاوه‌ن ئه‌و كتێبانه‌یه:
1- بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد 1979
2- کورد و خەونی سەربەخۆیی 1997
3- کوردستان رێبەری ئەدەبیات 1998
4- کتێبی رەشی سەدام حوسێن 2005
5- چیرۆکی مێژووی کوردستان 2007