به‌ وێنه‌: ئه‌و منداڵه‌ی كوره‌ گه‌وره‌كه‌ی عه‌لی باپیر به‌ ئۆتۆمبێله‌ 2017ه‌كه‌ی لێیدا گیانی له‌ده‌ستدا.

كوڕه‌ گه‌وره‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پاش ئه‌وه‌ی له‌ رێگای گوندی سماقوڵی بۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری وه‌نه‌وه‌شه‌ له‌گزس، له‌ منداڵێك ده‌دات، پاش چه‌ند رۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌، داجار منداڵه‌كه‌ رۆح ده‌سپێرێ و گیان له‌ده‌ستده‌دات.

پاش ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ 23/7/2017 كاتژمێر (5)ی ئێواره‌ له‌نزیك گوندی (سماقووڵیی گه‌لیی) له‌سه‌ر شه‌قامی گشتیی هه‌ولێر (محه‌مه‌دی‌ عه‌لی‌ باپیر) كوره‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌منداڵیكی‌ ته‌مه‌ن 10 ساڵ ده‌دات‌ و دواتر خۆیی ده‌كێشێت به‌ته‌كسیێك‌ و سه‌رجه‌میان بریندار ده‌بن، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە منداڵه‌ 10 ساڵه‌كه‌ به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ شاری‌ هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كوڕه‌كه‌ی عه‌لی باپیر، ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێ له‌ پۆلیس، پاشان به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێ.

Back to top button