كوردستان ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی گرنیگی وزه له جیهان

شارەزایەکی بواری نەوت دەڵێت، سرووشتی یاسایی گرێبه‌سته‌كان وایه، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان ناتوانن لێی پاشگه‌ز ببنه‌وه و، كاتێكیش ھەرێمی کوردستان سەربەخۆ ده‌بێت، دەبێتە ناوچەیەکی دەوڵەمەندی وزە لە ناوچەکە و پێشکەوتنی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت.
دوای بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، ھەرێمی کوردستان بە شێوەی سەربەخۆ نه‌وته‌كه‌ی ھەناردە کرد. رۆژ بەرۆژ سیاسەتی نەوتی ھه‌رێمی کوردستان زیاتر سەرکەوتنی بەدەست هێنا؛ گرێبه‌ستگه‌لی له‌گه‌ڵ زۆرێك له گه‌وره‌كۆمپانیاكانی دنیا واژۆ كردووه، دواترینیان گرێبه‌ستی سێ ساڵه بوو له‌گه‌ڵ ڕووسنه‌فتی ڕووسیاییدا، كه زۆرێك له شاره‌زایان ئه‌مه به سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتوو بۆ ژێرخانێكی ئابووریی پته‌و ده‌زانن.
كۆی ئه‌و گرێبەستانەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کردووە، درێژخایەنن و لە20ساڵ کەمتر نین و، وه‌ك د.عەلی بەلۆ شارەزای بواری نەوت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندووه، ده‌شێ ئەو ماوەیه بۆ پێنج ساڵی دیکەش، بە رەزامەندیی ھەردوولا درێژ بکرێنەوە بەتایبەت لەگەڵ تورکیادا، ”ئەو گرێبەستانە چەندین مەرجی قورسی داراییان تێدایە و بەئاسانی ھەڵناوەشێندرێنەوە، تەنیا لە ھەندێک حاڵەت نەبێت ئەویش نەدۆزینەوەی نەوت و چەند حاڵەتێکی دیکە، گەرنا گرێبەستەکان بەردەوام دەبن.”
بەلۆ كه پێشتر ڕاوێژكار بووه له وه‌زاره‌تی وزه و سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌ڵێ، “بەھیچ شێوەیەک لە گرێبەستەکاندا نەھاتووە ئەگەر ھەرێمی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات یاخوود پڕۆسەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت گرێبەستەکان ھەڵوەشێندرێنەوە، جگەلەوەش رێککەوتنی ئابووریی نێوان ھەرێم و تورکیا ھەیە، سەرەڕای ئەوەش رای تورکیا بەرانبەر ھەرێمی کوردستان گۆڕاوە و باس لەوەدەکەن عێراق ھۆکار بووە ھەرێم ریفراندۆم ئەنجام بدات، بۆیە به تایبه‌ت تورکیا کارێک ناکات کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ھەرێم و تورکیا ھەبێت.”
د.عەلی بەلۆ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، كه تورکیا بەرژه‌وەندیی گەورەی ئابووری لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا ھەیە. توركیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە نەوتی نییە، رەنگە نەوتی یەدەگی ئەوان نەگاتە 200ملیۆن بەرمیل و ئەویش لەباتمانە، بۆیە ھەرێمی کوردستان کانیێکی وزەیە لە تەنیشتیان ناتوانن دەستبەرداری ھەرێم بن.
ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه، كه كاتێك ھەرێمی کوردستان سەربەخۆ ده‌بێت، دەبێتە ناوچەیەکی زۆر دەوڵەمەندی وزە و لە ھەموو روویێکەوە پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێت، ”لە ڕووی زیادکردنی بەرھەمی نەوت و ھەناردەکردنی غازی سرووشتی و ئەو گوشارەی لەلایەن بەغداوه لە ھەرێم دەکرێت، ئەویش نامێنێت و ھەرێم دەستکراوەتر دەبێت و ھیچ کێشەیەکی نامینێت، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتیش زۆر زۆر لەوەی ئێستای زیاتر دەکات.”