گۆڕان ده‌ركردنی یاسا له‌په‌رله‌مان بۆ ریفرامدۆم وه‌ك مه‌رج ده‌بینێت
محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایدەگیەنێت، دۆخەکە چیتر ناخوازێت چارەسەرکردنی کێشەکان دوا بکەوێت و پێویستە گۆڕان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان بێتە پێشەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش دەڵێت: “نابێت گۆڕان دەرکردنی یاسای ریفراندۆم بە مەرجی کاراکردنەوەی پەرلەمان وەربگرێت”.
عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌لێت ناكرێت ده‌ركردنی یاسا بۆ ریفراندۆم وه‌ك مه‌رج له‌لایان گۆڕانه‌وه سه‌یر بكرێت بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان”.
پێشتر به‌رپرسێكی تری پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی، پرۆژه‌ی ریفراندۆم پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانیه، پارتی له‌پێناوی سه‌رخستنی نه‌رمیه‌كی زۆری نواندووه، به‌ڵام گۆڕان ده‌یه‌وێت وه‌ك مه‌رجی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بیبینێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه كه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان هیچ گرینگ نه‌بێت به‌ڵای گۆڕانه‌وه، بابه‌تی ئه‌و نه‌بێت”.
چەند رۆژێکە پارتی چاوەرێی وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ کۆبوونەوە، بزووتنەوەکەش پارتی لە چاوەڕوانی ھێشتووه‌تەوە، پارتی ھەموو مەرجەکانی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان لابردووە، ئەوان دەڵێن، دۆخەکە ناخوازێت چیتر چاوەڕێی بزووتنەوەی گۆڕان بکەین، جگە لە پارتی لایەنەکانی دیکەش پەرۆشی ئەوەن بزووتنەوەی گۆڕان وادەیەک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دابنێت، چونکە بە دوا کەوتنی چارەسەرکردنی کێشەکان، خولی چوارەمی پەرلەمان بەکۆتا دێت و ماوەکەی بەسەر دەچێت.
تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان ھیچ قسەیەکی فەرمی لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی نەکردووە، نە بە ئا نە بە نا، پارتیش ئومێدەوارە ھەرچی زووە ھەردوو لا لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و کۆتایی بە ھەموو کێشەکان بھێندرێت.