نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی توركیا: ئه‌گه‌ر كورد ریفراندۆم پێویسته حكومه‌ت هاوشێوه‌ی قه‌ڵغانی فرات هێرش بكات
له‌زاری به‌رپرسێكی پارتی نه‌ته‌وه په‌رستی توركیا مه‌هه‌په، هه‌ره‌شه له‌كوردستان ده‌كات و ده‌لێت ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ئه‌نجامدرا پێویسته توركیا ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستێت و هێرشێكی هاوشێوه‌ی قه‌ڵغانی فرات دژیان ئه‌نجامبدات.
پارتی نه‌ته‌وه په‌رستی تورك، مه‌هه‌په، كه پارتێكی ئۆپزسیۆنی توركیایه، ده‌لێت پێویسته هه‌ڵوێستی حكومه‌تی توركیا له لێدوانه‌وه بگۆڕێت بۆ جوڵه‌ی سه‌ربازی وه‌ك قه‌ڵغانی فرات، رووبه‌روویان ببێته‌وه، چونكه ریفراندۆم مه‌ترسیه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی توركیا”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه” مه‌حموود ئاكیوره‌كلی نووسه‌ر شاره‌زای سیاسه‌تی توركیا له توركیا رایگه‌یاند، حكومه‌تی توركیا و هه‌ڵوه‌ێسته‌كانی له‌به‌رامبه‌ر باشوری كوردستان و ریفراندۆمی كوردستان ته‌نها بۆ ناوه‌خۆی توركیایه، هیچ په‌یوه‌ندی نیه به باشوری كوردستان، چونكه توركیا ناتوانێت ده‌ست له‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزه ئابووری و سیاسیه به‌ربدات، بۆیه با خه‌لكی كوردستان دڵنیابێت، هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا بۆ ناوه‌خۆی توركیایه، هیچ په‌یوه‌ندی نیه به باشوری كوردستان”.
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ر و چاودێره سیاسه له توركیاش ده‌لێت، توركیا ناتوانێت هیچ بكات، چونكه كوردستان و ریفراندۆمی باشوری كوردستان ته‌نها په‌یوه‌ندی نیه به خه‌ڵكی باشوری كوردستان به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌موو كوردانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ست بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ببات، كوردی توركیا كه سی ملیۆن كوردن، رووبه‌رووی توركیا ده‌بنه‌وه، بۆیه توركیا مه‌جبوره له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان مامه‌ڵه بكات”.