نه‌جمه‌دین كه‌ریم دژی رێككه‌وتنێكی ئابوری نێوان عێراق و ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه
به پێی هه‌والێكی مالپه‌ری میدل ئیست ئۆن لاین، پارێزگاری كه‌ركوك له سه‌ر ئه‌و ریككهوتنامهیهی نێوان حكومه‌تی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران بێگه‌رانه‌وه بۆ ئیداره‌ی پارێزگاكه مۆركراوه بۆیه چاره‌نوسی شكست هێنانه و ره‌تی كردۆته‌وه.
(نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌سته نهوتیهیی له‌سه‌ر حسابی پارێزگای كه‌ركوك له نێوان عێراق و ئێران مۆركراوه، رایگه‌یاندوه” حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ر لێكگه‌یشتن و ریككهوتنامهیهك سه‌باره‌ت به نه‌وتی كه‌ركوك بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئیداره‌ی پارێزگاكه مۆربكات ئه‌وان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، و پێیوه پابه‌ند نابن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا حكومه‌تی عێراقی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی نه‌وتی له نێوان خۆی و ئێران واژۆكرد، له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زای ئه‌نحوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و پاریزگاری شاره‌كه و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش، به‌هه‌موو شیوه‌یه‌كیش ئه‌و رێككهوتنامهیهیان ره‌تكرده‌وه.