قه‌ڵه‌وی هۆكاره بۆ درووست بوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌هه‌موو جۆره‌كانی
وه‌ك ده‌زاندرێت، قه‌ڵه‌وی یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه مرۆڤ تووشی زۆر نه‌خۆشی ده‌كه‌ن، له ئێستاشدا قه‌ڵه‌وی بووه به سه‌ر ئێشه بۆ مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر رووی زه‌وی و به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه مرۆڤ تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌بێت، له نێویشیاندا، شێرپه‌نجه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، وا له مرۆڤیش ده‌كات به‌و هۆیه‌وه كه ته‌مه‌نی كورت بێت.
به پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه قه‌ڵه‌ویی به سه‌رچاوه‌یی تووشبوون به هه‌موو جۆره شێرپه‌نجه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت و په‌یوه‌ندى زۆر له نێوان قه‌ڵه‌وی و شێرپه‌نجه‌وه هه‌یه. به پێى راگه‌ێندراوێكى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ، له سه‌رانسه‌رى جهان یه‌ك میلیۆن و 900 هه‌زار كه‌سى قه‌ڵه‌و به سه‌ر ده‌به‌ن و له هه‌ر 10 كه‌سى باڵغ چوار كه‌سیان قه‌ڵه‌و و یه‌كێكیان له‌هه‌موویان قه‌ڵه‌وتره . بۆیه قه‌ڵه‌وى مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ، شه‌كره ، نه‌خۆشییه‌كانى گورچیله و جومگه‌كان زیاتر ده‌كات .
زانایان دواى ئه‌نجامدانى 24 توێژینه‌وه، له سه‌ر قه‌ڵه‌ویی بۆیان ده‌ركه‌تو كه په‌یوه‌ندى زۆر له نێوان قه‌ڵه‌ویی تووشبوون به 36 جۆر شێرپه‌نجه‌هه‌یه . له نێویاندا قه‌ڵه‌ویی هۆكاره به تووشبوون به قه‌ڵه‌ویی و ده‌زگه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌رسكردن به تایبه‌ت له نێو ژناندا .