ئه‌وانه‌ی كه‌م خوێنن پێویسته زۆر ووریا بن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م دوو نه‌خۆشیه نه‌بن
له تازه‌ترین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه” كه له‌ده‌ستدانى توانایی بیستن ره‌نگه په‌یوه‌ندى به كه‌م خوێنى و نه‌بوونى ئاسنه‌وه كه پێوه‌ندى به خانه‌كانى سوورى خوێنه‌وه هه‌یه.
هه‌ر له توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه” كه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى كه‌مخوێنى و كه‌مبوونى ئاسن بوونه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌م خوێن نین، به رێژه‌ى دوو ئه‌وه‌نده له مه‌ترسى تووشبوون به كهرٍبوون و له‌ده‌ستدانى بیستن دان.
په‌یوه‌ندى نێوان له ده‌ستدانى بیستن و كه‌مخوێنى و كه‌م ئاسنى به تایبه‌ت بۆ دوو جۆر له ده‌ستدانى بیستنى به‌هێز و ئه‌وى تریان له له‌ده‌ستدانى هه‌ستى بیستن و كه‌مبوونه‌وه‌ى توانایی بیستن بێت . به ووته‌ى توێژه‌ران، نابیستنى هه‌ستیارى كاتێك رووده‌دات كه گوێچكه‌ى ناوه‌وه یا رێره‌وه‌كانى ده‌ماره‌كان له نێو گوێچكه زیان به‌ر مێشك ده‌گه‌ێنێت .كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌ستى بیستن به شێوه‌یه‌كى گشتى ، به‌رده‌وام نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كه‌م خوێنى و ئاسن چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وا رۆڵێكى گرنگى هه‌یه بۆ له‌ده‌ستدانى ، توانایی بیستن ، ئه‌و هه‌له‌ش بوونى هه‌یه كه دواى چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت .
گهورهتوێژهى ئه‌و لێكۆلینه‌وه زانستییه ” كاتلین شیفه‌ر”، له زانكۆى پزیشكى ویلایه‌تى پنسیلڤانیان له‌و باره‌ویه‌وه گووتى ، كه له ئێستادا هیچ نیشانه‌یه‌ك نییه كه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه بكاته‌وه كه ده‌رمانى كه‌م خوێنى و بێ ئاسنى ببێته هۆى باشتربوونى سه‌ڵامه‌تى .بوونى رژێمى خۆراكى ته‌ندروست و هاوسه‌نگ و به‌كارهێنانى رۆژانه‌ى ڤیتامینه‌كان و مادده‌ى خۆراكى تر ، به شێوه‌یه‌كى گشتى كاریگه‌رى له سه‌ر ته‌ندورستى و به‌تایبه‌ت توانایی بیستن داده‌نێت