له‌ بۆردمانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كان له‌ كه‌ركوك 9 سه‌ركرده‌ی داعش ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كران

له‌ بۆردوومانێكی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا،ل باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك 9 سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژران.

 

بەپێی زانیارییەکانی (خواكوڕك)، شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ ، له‌ ئاكامی بۆردوومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ باشوری رۆژئاوای شاری كه‌ركوك، 9 تیۆریست كه‌ سه‌ركرده‌ی داعش بوون كوژراون، كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، پیكراون.

هه‌ر له‌و بۆردومانه‌ی هاوپه‌یماناندا” کاروانێکی چەکدارانی داعشی لە نزیک شارۆچكه‌ی (عەباس) كرایه‌ ئامانج و جگه‌ له‌ كووشتنی ئه‌و 9 سه‌ركرده‌یه‌یی تیرۆریستانی داعش، زیاتر له‌ 12 ئۆتۆمبێلی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ له‌ ناوبران و تێكشكیندران.

Back to top button