ستیڤان تاوسهند:هۆشداری دهدات له بارهی گۆڕینی تهكتیكی شهڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق
فەرماندەی هاوپەیمانانی شەڕی دژ بە داعش، سهبارهت به شهڕكردنی نوێی ریكخراوی تیرۆریستانی داعش له عێراق رایگهیاند”داعش تاکتیکی خۆی دەگۆڕێت.
جەنەڕاڵ (ستیڤان تاوسەند) فەرماندەی هاوپەیمانانی شەڕی دژ بە داعش لە پەنتاگۆنەوە ڕایگەیاند” کە داعش دوای شکستی لە شەڕی ئازادکردنی مووسڵ، دەست بە تاکتیکی نوێ دەکات، بەپێی وتەکانی (تاوسەند) کە ئەلمۆنیتۆر بڵاوی کردووەتەوە، پەنتاگۆن ئامادەکاریی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاکتیکەکانی داعش دوای ڕووخانی لە مووسڵ.
لەو بارەیەوە، سەرۆک ئەرکانی هێزی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژ بە داعش گوتی” لە قۆناغی دوای شکستی داعش لە مووسڵ، وەک ئەو ڕێکخراوەی پێشتر نامێنێتەوە، بەڵکو پشت بە شانەی بچووک دەبەستێت و، خۆی لە ناو خەڵکدا حەشار دەدات و هێرشی ناڕێک و تەقینەوە ئەنجام دەدات.
لە قۆناغی دوای ڕزگاربوونی مووسڵیش، هێزە هاوپەیمانەکان دوای شکستی داعش لە مووسڵ کار دەکەن بۆ لە ناوبردنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە مۆڵگەکانیان وەک تەلەعفەر و حەویجە.