مالیكی ده‌یه‌وێت له رێگای فواد مه‌عصوم رێگری بكات له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق
له هه‌واڵیكی رۆژنامه‌ی (عه‌كازی سعوودی) كه هه‌واڵیكی بلاوكردۆته‌وه له سه‌ر پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، رایدهگهێنێت” سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ نووری مالیكی جێگریدا كۆبووه‌ته‌وه و باسیان لله رێگریكردن له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كردوه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستان كه‌وا بڕیاره له 25/9 به‌ڕێوه‌بچیت.
رۆژنامه‌ی عه‌كازی سعودی له زاری سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئه‌وه‌ی نووسیوه” كه مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، كه له ئێستادا دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی كورده، داوای له فواد مه‌عصوم سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه، كه رێگربن له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له‌و باره‌یه‌شه‌وه زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دیدار ریكبخهن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له عێراق جیا نه‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیاری رۆژنامه‌كه كه بڵاوی كرۆدته‌وه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه” هه‌فته‌ی داهاتوو داوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به په‌لانه ده‌كرێت، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانیش، باسكردن ده‌بێت له رێگریكردن له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به یاسا و به‌نده ده‌ستوورییه‌كانی عێراق،
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی، له 7/6 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان جگه له گۆران و كۆمه‌ڵ ، بڕیار دراوه كه رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم ئهندامبدرێت، بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان،چه‌ندین جاریش ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و رێككه‌وته گۆرانكاری تێدا ناكرێت و ریفراندۆم ههردهكرێ.