به‌ وێنه‌..ئاڵا تاڵه‌بانی خه‌ڵاتی دڵسۆزترین په‌رله‌مانتاری عێراقی وه‌رگرت كه‌ سه‌ر سه‌ختترین پارێزه‌ری یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراقه‌

له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای عه‌ره‌بی عه‌شائیری عێراقیة خه‌ڵاتی دڵسۆزترین په‌رله‌مانتاری عێراقی به‌خشیه‌، ئاڵا تاڵه‌بانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا دڵسۆزترین په‌رله‌مانتاره‌ بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق.

(ئاڵا تاڵەبانی) پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە هەڵوێستە عێراقیەکانی بەناوبانگە و هەمیشە لە دژی بەرژەوەندیەکانی كوردستان وەستاوەتەوە و یه‌كێكه‌ له‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌ی كه‌ زۆر نزیكه‌ له‌ حزبه‌كه‌ی مالیكی و خودی مالیكی خۆی، لە پەرلەمانی عێراق و لە خزمەتی شیعە و ملیشیا شیعەکاندا بووە، ئه‌و په‌ره‌له‌مانتاره‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌ سه‌رسه‌خته‌كان بۆ ناساندنی یاسایی حه‌شدی شه‌عبی له‌ په‌رله‌مانی عێراق و زۆر بابه‌تی تر پێشه‌نگ بووه‌، كه‌ هیچ سودێكی بۆ كورد تێدا نه‌بووه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ عێراقیانه‌ی، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای عەرەبی عەشایر خەڵاتی دڵسۆزترین پەرڵەمانتاری عێراقیان بەخشی بە (ئاڵا تاڵەبانی) کە خاوەنی زۆرترین چالاکیە بۆ پاراستنی یەک پارچەیی خاكی عێراق کە هیچ عەرەبێک هێندە دیفاعی لە عێراق نەکردووە، به‌ پێی گوته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای عه‌ره‌بی عه‌شائیری له‌ عێراق.

Back to top button