وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی شێركۆ بێكه‌س له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بڵاو ده‌بێته‌وه‌

ئه‌مرۆ هه‌ینی 4ی 8ی 2017 ساڵیادی كۆچی دوای شاعیری گه‌وره‌ كورد شێركۆ بێكه‌س بوو لەسەر مەزاری شێرکۆ بێکەس، شاعیری کورد لە پارکی (ئازادی)ی شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ڕۆشنبیران و ھونەرمەندانەوە، یادی چوار ساڵەی ئەو شاعیرە مەزنە کرایەوە.

له‌سه‌ر مه‌زاری شێركۆ بێكه‌س، ژیانی شاعیر خوێنرایه‌وه‌، پەردە لەسەر پەیکەری ئەو شاعیرە لابرا، ھەروەھا پەرتووکێک لەسەر ژیانی ئەو شاعیرە بەسەر میوانانی مەراسیمەکە دابەش کرا”.

شێرکۆ فایەق بێکەس، لە 2ی ئایاری ساڵی 1940 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، 4ی ئابی 2013 لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید، بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە، کۆچی دوایی کرد، خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون، ساڵی 1987 لە سوید، شێرکۆ بێکەس خەڵاتی (تۆخۆڵسکی) وەرگرت، کە خەڵاتەکەی لەلایەن ئیگڤار کالرسۆن، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی سویدەوە پێشکەشی کرا.

لەساڵی 1992 بووە وەزیری ڕۆشنبیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمەش لە یەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی 1998 بە یارمەتیی کۆمەڵێک کەس و ھاوڕێکانی، دەزگای چاپ و پەخشی (سەردەم)ی دامەزراند، لە ساڵی 2009ش تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە، چاپ کرد، شێرکۆ بێکەس، لەسەر وەسیەتی خۆی، لە پارکی ئازادیدا نێژراوە و وەسیەتی ئەوەشی کردبوو، کە لە دوای خۆی خەڵاتێک بە ناوییەوە ساڵانە بدرێت بە جوانترین دیوانی شیعریی ئەو ساڵە.

Back to top button