عێراق 131 میلیۆن دۆلاری بلۆككراوی گه‌ڕاندوه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/04/235435634655.jpg)
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به پاره بلۆككراوه‌كانی له به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك. رایده‌گه‌ێنێت” سه‌ركه‌وتووبوونه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاریه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێر اق سه‌باره‌ت به پاره بلۆككراوه‌كانی رایگه‌یاندوه” كه سه‌ركه‌وتووبوون له گێڕانه‌وه‌ی 131 ملیۆن دۆلاری بلۆككراوی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك، له‌گه‌ڵ سووی به‌نكی شه‌ش ساڵ كه هاتبوونه سه‌ری، له ئێستاشدا به پێی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی، حكومه‌ت كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له ته‌واوی كۆت و به‌ند و سزاكانی تایبه‌ت به به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ربازی ببێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕێك پاره‌ی بلۆككراوی عێراقی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.