میدیایەكی نزیك لە یەكێتی: نەوشێروان مستەفا لەگەڵ چارەسەری كێشەی كوردستاندا نیم

خواكوڕك

میدیایەكی نزیك لە یەكێتی ئەمرۆ لە زاری سەرچاوەیەكی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرای كردووە، نەوشێروان مستەفا ئامادەی چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان نابێت، و بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ هیچ لێژنەیەكی دانووستاندن و كەسایەتی سیاسی دانانیشێت.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ماڵپەری شارپرێس نزیك لە یەكێتی كە لە زاری سەرچاوەیەكی گۆڕان گواستویه‌تیه‌وە دەڵێت، نەوشێروان مستەفا ئامادەی ئەوەی تێدا نیە لەگەڵ هیچ لێژنە و كەسایەتیەك دابنیشێت بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان. وەك لە هەواڵەكەی ئەو مالپەرە دا هاتووە، نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەفەرمی كۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رەتكردووەتەوە.

فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لەماوەی رابردوودا چەند جارێك پەیوەندی بەنەوشیروان مستەفا و چەند بەرپرسێكی گۆڕانەوە كردووە و داوای كۆبوونەوەی كردووە، بەڵام نەوشێروان مستەفا بەئاشكرا بە بەرپرسانی گۆڕانی راگەیاندووە كە ئامادە نیە كێشەی كوردستان چارەسەر بكات. لەبەرامبەر داواكارییەكەدا نەوشیروان مستەفا بەفەرمی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ناوبراو رەتكردووەتەوە و پێیڕاگەیاندووە، ئامادەنییە لەگەڵی كۆببێتەوە.

Back to top button