چه‌كدارانی په‌كه‌كه له خانه‌سۆر هاووڵاتیه‌كیان كووشت و یه‌كێكی تریشیان بریندار كرد
هێزه‌كانی په‌كه‌كه له سنوری قه‌زای شنگال، و شارۆچكه‌ی خانه‌سۆر، گهنجیگی هۆزی گهرگهرییان كووشت و یه‌كێكی تریشیان بریندار كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكورك) له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی كه وه‌ری گرتووه” پێش گه‌یشتنی دوو هاووڵاتی له سنوری خانه‌سۆر به بازگه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، هەردوو هاوڵاتی (فارس نەواف محمد) و (خزر عەزیز حسین)، به ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كاریزلهر-ئۆباما) سپی ژماره دهۆك ده‌چنه ناوچه‌كه، له‌وێ ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و (فارس نەواف محمد) ده‌ست به‌جێ به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه دهكوژڕیت و (خزر عەزیز حسین)یش بریندار ده‌بیت له رووداوه‌كه
به‌پێی زانیاریه‌كان” ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی كووژراون، سه‌ر به‌هۆزی گه‌رگه‌رین له ناوچه‌كه، له ئێستاشدا سه‌رۆك هۆزه‌كه و ریش سپی و پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه له كۆبونهوهن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی هۆكاری كووشتنی ئه‌و گه‌نجه و برینداركردنی یه‌كێكی تری سه‌ر به هۆزه‌كه‌یان له ناوچه‌كه چیه و بۆچی ئه‌و كاره كراوه، له‌ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن به راستی رووداوه‌كه دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌ری بارودۆخێكی خراپ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، چونكه داوایان كردووه ده‌بی ده‌ست به‌جێ په‌كه‌كه راستی رووداوه‌كه ئاشكرا بكات و ئه‌نجامه‌كه‌ی رابگه‌ێنێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێت هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌و سنوره كه میوانن، بوونه‌ته هۆكاری كێشه و ئاڵوزی و ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره خه‌لكی سڤیل ده‌كوژن، له ئێستاشدا هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه داواكارییان ئه‌وه‌یه كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و سنورانه بكشێنه‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ره رووبه‌ڕووبنه‌وه هه‌یه له نێوان خه‌ڵكی عه‌شائیری سنوره‌كه له‌گه‌ڵیان.