برێت مه‌كگۆرك: پێشمه‌رگه‌ به‌شداره‌ له‌ ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ و رۆڵیكی كارای ده‌بێت

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌” کە پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجەدا بەشداردەبێت، لەبارەی رەققەش دەڵێت داعش لە 45% ی شارەکە دەرکراوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا، لە واشنتن (برێت مەکگۆرک) نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند” رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ هەریەکە لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی عێراق و (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە، بابەتی گرتنەوەی ‌حەویجە و بەشداریی هێزەکانیان تاوتوێکردووە و پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکە بەشداردەبێت، و رۆڵیكی كارای ده‌بێت.

له‌ میانه‌ی قسه‌كانیدا له‌ كۆنگره‌كه‌، مەکگۆرک باسی لەوەش کرد” کە لەدوای سەرهەڵدانی داعش، هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا راهێنانیان بە 100 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و 50 هەزار ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە.

سەبارەت بە رەوشی عێراق نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش گوتی” ئۆپەراسیۆنی موسڵ تەواو بووە و کار لەسەر بنیاتنانەوەی شارەکە و گێڕانەوەی ئاوارەکان دەکرێت. سەبارەت بە رەققەش گوتی: 45%ـی شارەکە کۆنترۆڵکراوەتەوە و نزیکەی 2 هەزار چەکداری داعشیش لە شارەکە ماون. ئەو هەروەها گوتی لە ئێستاوە پلانی رۆژی دوای گرتنەوەی رەققە دانراوە.

Back to top button