فواد مه‌عصوم عێراقی به‌جێهێشت
سه‌رۆك كۆماری عێراق، فواد مه‌عصوم، به‌سه‌ردانێك، عێراقی به‌جێهێشت و لهسهرجاوای فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ ئێواره، گه‌شتی ئه‌و وولاته‌ی كرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، كه رایگه‌یاندوه” ئێوارەی رۆژی هەیینی 4\8\2017 (فوئاد مەعصوم) سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەردانی تارانی پایتەختی ئەو وڵاتەی کردووە.
هه‌ر به پێی راگه‌یاندراوه‌كه” بانگهێشتەکەی فوئاد مەعصوم بۆ ئامادەبوونە لە رێوڕەسمی دەست بەکاربوونەوەی (حەسەن رۆحانی) وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، کە رۆژی شەممە 5\8\2017 بەرێوە دەچێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش پاش گه‌یشتنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به تاران، له لایه‌ن (محەمەد نیعمەتزادە) وەزیری پترۆلی ئێران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی میهرئاباد لە تاران، پێشوازیی لێكراوه.