ئێران…دوو هاووڵاتی تری كورد له‌ سێداره‌ دران

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ شاری ئورمێ، له‌ ووڵاتی ئێران دوو به‌ندكراوی تری كورد،له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ئورمێ حكومی له‌ سیداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2017/8/5، حوکمی له‌ سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی (دەریا)ی ورمێ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بەڕێوە چووه‌، كه‌ هه‌روو هاووڵاتیه‌كه‌ كوردن و به‌ ناوی (سەعید پورهورموزی) كه‌ خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌یه‌، و (حوسێن شاهینی) كه‌ خه‌ڵكی گوندی (كۆسی)ی سه‌ر به‌ شاری ئورمێیه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان” هۆكاری له‌ سیداره‌دانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانیان كردووه‌ به‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوو له‌ ووڵاتی ئێران، زیاتر له‌ 27 كه‌س كه‌ سه‌رجه‌میان كوردن له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراون.

Back to top button