ئه‌م شه‌و كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆی له‌ هه‌ولێر سازده‌كرێت

له‌ شاری هه‌ولێر، ڤیستیڤالی پشتگیریكردن له‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان سازده‌كرێت.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5/8/2017 له‌ به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر كاتژمێر (08:30) گروپی خۆبه‌خشی هه‌ڵۆكان، ڤیستیڤاڵیكی جه‌ماوه‌ری سازبكه‌ن بۆ پشتگیریكردن له‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان.

گروپی هه‌ڵۆكان له‌ بلاوكراوه‌یه‌كدا، رایانگه‌یاندوه‌” فێستیڤاڵەکە لەژێر ناونیشانی “(بەڵێ) بۆ ریفراندۆم” ساز دەکات و ئه‌مش یه‌كه‌م چالاكی گه‌وره‌یان ده‌بیت له‌ شاری هه‌ولێر.

به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی گروپی خۆبه‌خشی هه‌ڵۆكان، ئاهنگه‌كه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ و هه‌موو كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ خواز و ئازادیخواز ده‌توانێت ئاماده‌ببێت، ئاهنگه‌كه‌ش به‌ ئاماه‌بونی هونه‌رمه‌نجێكی ناسراوی كوردستان ده‌بێت و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و به‌شێك له‌ پێشمه‌رگه‌ دلێره‌كانی كوردستان تێیدا به‌شدار ده‌بن.

Back to top button