كهشناسی پێشبینیهكانی كهش و ههوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگهیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 46 و لە سلێمانی و دھۆك 42 پلە و لە كەركووكیش 46 پلەی سەدی دەبێت.
كەشناسی پلەكانی گەرما لە سبەی ئاشكرای كردووە سبەی وەك ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 46 دەبێت، بەڵام لە سلێمانی و دھۆك دوو پلەی دیكە بەرزدەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما 44 دەبێ، لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرمی 47 پلە دەبێت.
كەشناسی نزمترین پلەی گەرمای تۆمار كراوی ئەمڕۆ بڵاودەكاتەوە و بە گوێرەی راپۆرتی كەشناسی نزمترین پلەی گەرما لە كانی ماسی سنووری پاریزگای دھۆك تۆماركراوە كە نزمترین پلەی گەرما 20 پلەی سەدیە.