سه‌عدی پیره‌: یه‌كێتی به‌ شه‌و هه‌ڵوێستیكی نیه‌ و به‌رۆژ هه‌ڵوێستێكی تر به‌رامبه‌ر ریفراندۆم هه‌لوێستمان نه‌گۆڕ و جێگیره‌

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌ڵوێستی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌ێنێت” یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ناگۆڕێت، سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.

(سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ئه‌ندامدانی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌” له‌ دیداره‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی به‌سه‌ركردایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی (كۆسره‌ت ره‌سوڵ) و (محه‌مه‌د عاكیف) كۆنسولی گشتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، باس له‌ پرسی ریفراندۆم و سه‌ردانی كردنی شاندی یه‌كیتی بۆ توركیا كرا و كۆنسوڵی توركیاش مه‌به‌ستی بووه‌ دڵنیابێته‌وه‌ له‌ سه‌ردانیكردنی شاندی یه‌كێتی بۆ توركیا، به‌ڵام ئیمه‌ وه‌و یه‌كێتی هێشتا كاتی سه‌ردانیكردنمان بۆ توركیا، دیارینه‌كردووه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی گوتوه‌” کە هەڵوێستی یەکێتی لە بەرامبەر پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ”جێگیرە و ناگۆڕێت، یەکێتی بە شەو هەڵوێستێکی نییە و بە ڕۆژیش هەڵوێستێکی دیکەی هەبێت له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و پرسه‌ و نه‌گۆره‌.

Back to top button