سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاش كه‌مێكی تر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان،ده‌لێت ئه‌م هه‌واڵه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه، هه‌واڵێكی دووره له‌راستی”.
پاش ئه‌وه‌یی له چه‌ند میدیایه‌ك، وا بڵاو كرایه‌وه، گوایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی كردووه به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، داوای دواخستنی ریفراندۆمی كردووه، ئه‌مرۆ شه‌ممه 5ی 8ی 2017 سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار، سه‌رتاپای هه‌واڵه‌كه به‌درۆ ده‌خاته‌وه، ده‌لێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان رێکس تیلەرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستیه‌وه”.
رۆژی هەینی 4-8-2017 چه‌ند میدیایه‌ك به پشت به‌ستن به‌هه‌واڵێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، له په‌یچی كۆنسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر، هه‌واڵێكیان بڵاو كرده‌وه گوایه رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانی كردووه، له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه، پێی راگه‌یاندووه، ئه‌مریكا نارازییه له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، سه‌رچاوه‌كه” ده‌لێت سه‌رتاپای ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستیه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه پاش كه‌مێكی تر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بڵاو بكاته‌وه”.