بهیاننامهیهك له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانهوه
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئهمڕۆ شهممه، ٥/٨/٢٠١٧، له بهیاننامهیهكدا، رایدهگهێنێت” ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر یەکڕیزی و تەبایی هێزە سیاسیەکان پێویستە و دەبێ ناکۆکی و جیاوازیەکان وەلا بنرێت و لە چوار چێوەی ستراتیژێکی نیشتمانی سەرووی بەرژەوەندی حزبی و سیاسی، خۆمان رێک خەینەوە. هەر لەم سۆنگەیەشەوە ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە هەوڵەکانی دەست بەکارکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و سیاسیەکان دەکەین و هیواخوازین لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی سیاسی سەرجەم کێشەکان لە سەر مێزی گفت و گۆ چارەسەر بکرێن.
ههروهها له بهیاننامهكهدا كه وێنهیهكی بۆ خواكوڕك نێردراوه، تێدا فراكسیۆنی پارتی دهلێـ”هەر لەم سۆنگەیەشەوە ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە هەوڵەکانی دەست بەکارکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و سیاسیەکان دەکەین و هیواخوازین لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی سیاسی سەرجەم کێشەکان لە سەر مێزی گفت و گۆ چارەسەر بکرێن. پەرلەمانی کوردستانیش لە زووترین کات دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوەو پاڵپشتی ریفراندۆم و ژیان و گوزەران و موچەی خەڵکی کوردستان و چارەنووسی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پێشینەی بەرنامەی کار دابێت و هەموومان بە یەکەوە لەم ماوە کورتەی لە بەردەستمان ماوە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بکەینە ئامانج و بە یەکەوەش خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم ئامادە بکەین.
دهقی بهیاننامهكهی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان