كۆمه‌ڵ: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه بۆ په‌رله‌مان ده‌بێت له‌لایان گۆڕانه‌وه بڕیاری لێوه بدرێت
بڕیارده‌ری سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له دیمانه‌یه‌كی دا رایگه‌یاند، بڕیاری گه‌رانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌یوه‌ندی به گه‌رانه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، هه‌یه، كه‌ی گۆڕان بریاری دا، ئه‌وكاته ئێمه‌ش ده‌گه‌رێینه‌وه، بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌لێت چونكه گه‌رانه‌وه‌ی ئێمه په‌یوه‌ندی نیه، به بریاری سه‌ربه‌خۆمان، په‌یوه‌ندی هه‌یه به دانووستاندنی پارتی و گۆڕان، هه‌ڵگرتنی مه‌رج له‌سه‌ر گۆڕان”.
شوان رابه‌ر بریارده‌ری سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو، رایگه‌یاند، كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌بێ مه‌رجیش ده‌رفه‌ت به‌ئێمه نادات بگه‌رێنه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌لێـ” چونكه بابه‌تی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گه‌رانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌یوه‌ندی به بڕیار دانی گۆڕانه‌وه هه‌یه، تا ئه‌وكاته‌ی گۆڕان بریار نه‌دات، ئێمه ناگه‌رێنه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئێوه تا گۆڕان بریار نه‌دات ناتوانن بگه‌رێنه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان، شوان رابه‌ر به‌راشكاوانه ده‌لێت، به‌ڵێ گه‌رانه‌وه‌ی ئێمه ته‌نها په‌یوه‌ندی نیه، به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ده‌لێت ده‌بێت پارتی و گۆڕان رێك بكه‌ون، بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كورستان، مه‌رجه‌كان له‌به‌رده‌م كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبگرن، و یاسای ریفراندۆم به‌سه‌رمان نه‌سه‌پێنن”.