عوسمان دیمبلی خۆشحاڵه‌ به‌ گرنگی دانی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ ریزه‌كانی

پاش رۆیشتنی یاریزانی به‌ناوبانگی به‌رازیلی نیمار داسێلڤا، یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ پێشوودا بۆ یانه‌ی پاریس سان جێرمان، به‌شیك له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ جیهانیه‌كان بۆ شوێنگره‌وه‌ی نیمار، عوسمان دیمبلی یارزیانی بوروسیادۆرتمۆندی فه‌ره‌نسیان ده‌ستنیشانكردبوو، ئه‌و یاریزانه‌ش له‌ په‌یامێكدا رایده‌گه‌ێنێت”خۆشحاڵم به‌ گرنگی دانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ من.

عوسمان دیمبلی له‌و باره‌وه‌ بە رۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی ڕاگەیاندوە” کە زۆر خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر ئەو بۆ یانەیەکی وەک بارسێلۆنا یاری بکات، بارسێلۆنا یانەیەکی مەزنە و جێی خۆشحاڵییە بۆ من کە یانەی بارسێلۆنا بایەخ بە من بدات وەک بژاردەیەک بۆ یانەکە من هەڵبژێرێت، با ئارام بینەوە و بزانین چی ڕوودەدات”.

هەر سەبارەت بە هەمان بابەتی دیمبلی (تانکریدی بالمیری) ڕۆژنامەنووسی متمانە پێکراوی ڕۆژنامەی (لاگازێتا دیلا سپۆرت)ی ئیتالی گوتویەتی کە دیمبلی و بارسێلۆنا لەسەر هەموو شتێک ڕێک کەوتوون تەنها ئەوە ماوە ڕێکەوتنەکە ئاشکرا بکرێت.

یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ کە تەمەنی 20 ساڵە گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆڕتمۆند تا 2021 بەردەوام دەبێت، هیچ مەرجێک بۆ شکاندنی گرێبەستەکەی نییە، بەمەش بۆ رۆیشتنی پێویستە ڕەزامەندی بڕوسیا دۆڕتمۆند وەربگیرێت، پێشتریش چەند جارێک یانە ئەڵمانییەکە فرۆشتنی یاریزانەکە ڕەت کردوەتەوە.

Back to top button