سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ل بارزانی نه‌كراوه‌

 
گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان( د.ئومێد سه‌باح) له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و بارزانی رایده‌گه‌ێنێت”لە ژمارەیەك میدیا و دەزگەی ڕاگەیاند وا بڵاو كراوەتەوە كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كردووە.
 
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شلێـ”لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەم هەواڵە ڕاست نییە و جەنابی سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی تەلەفۆنیان نەبووە .
 
ده‌قی لێدوانه‌كه….
 
لێدوانێك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
 
لە ژمارەیەك میدیا و دەزگەی ڕاگەیاند وا بڵاو كراوەتەوە كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كردووە.
 
لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەم هەواڵە ڕاست نییە و جەنابی سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی تەلەفۆنیان نەبووە .
 
د. ئومێد سەباح
 
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
 
5ـی 8ـی 2017
Back to top button