بهبهڵگه: یاریهكانی گۆڕان لهناو كۆمسیۆنی باڵا ههڵبژاردن و چهواشهكاری خهڵك ئاشكرا دهبێت
کۆمسیارێک، کە سەر بەبزووتنەوەی گۆڕانە، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی دەداتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی و دواتر بەنامەیەکیش ئاگاداری کۆمسیۆن دەکاتەوە کە لەدەست لەکارکێشانەوەی پەشیمان بوەتەوە، لەکاتێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تەنیا نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی داناوە.
بەپێی بەڵگەیەکی تایبەت کە بڵاو کراوەتەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، (عەبدول سەمەد خدر عەبدوڵا)، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە کوردستان، نامەیەکی داوەتە ئەنجومەنی کۆمسارانی کۆمسیۆن لەو نامەیەدا لەژێر ناونیشانی (دەوام کرد)، کە لە بەواری (30\7\2017)نووسراوە، لەبەشێکی نووسراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی لە ئەنجامی کۆمەلێک کەمووکوڕی ئەنجومەن و کارنەکردنی وەک پێویست من لە (24\7\2017) دەستم لەکارکێشایەوە، بەڵام لە ئەنجامی سەردانی زۆرینەی ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەن بۆلام، وەناردنی هەندێک ئاماژەی باش بۆکاری باشتر و چالاکردنی کۆمسیۆن لەئایندەدا (هەرچەندەکاتی زێرین لەدەستدراوە بۆهەڵبژاردنی لەکاتی خۆی)، بڕیارمدا داوای ئەو بەرێزانە بەهەند وەربگرم و دەرفەتێکی دیکەش بدەمە ئەم ئەنجومەنە”.
نامەی ئەم کۆمسیارە لەکاتێکدایە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕۆژی 26\7\2017 دەقی ئەو نامەیەی بڵاوکردوەتەوە کە ئاراستەی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی کردووە، پێشووتر هەندێک خاڵی باس کردووە کە بەهۆیەوە نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە، بەڵام لە نامەی دەوام کردنەوە تەنیا ئاماژەی بەوەداوە کە ئاماژەکان بەرەو چاکبوونی کاری کۆمسیۆن دەکەن.
ئەو کۆمسیارە لەبەشێکی دیکەی نامەکەیدا باس لەوە دەکات کە لەبەر ئەوەی لەداهاتوو بتوانن سودی لەکاری کۆمسیۆن وەربگرن دەستی لە دەست لەکارکێشانەوەکەی کشاندوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشووتر ئەو کۆمسیارە، خۆی لەنامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی دەڵێت:”کاروهەڵوێستی گەورە قوربانی زۆری دەوێت، دەنا قسەی گەورە ئاسانە و هەمووکەس پێی دەگوترێت، من دوێنێ بەدەست لەکارکێشانەوەکەم ڕێچکەم بۆتان شکاند و بۆ ئێوەی خەڵکی کوردستانم سەلماند هەڵوێستەکانم راست و مەبدەئین”.
پێشووتریش لە لێدوانێکدا ئەو کۆمسیارە ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەنجومەنی کۆمسیاران هیچ لەبار نییە و لەو دۆخەدا هیچی پێناکرێت، چاودێرێک لەو بارەوە دەلێت: “لێرەدا پرسیار دێتە ئاراوە، مادام ئەنجومەنی کۆمسیاران هیچ لەبار نییە، ئەو کۆمسیارە بۆ دەگەرێتەوە بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران؟ ئایاخۆشی لە ئەنجومەنی کۆمسیاران نییە؟.