هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌خنه‌ی نووسه‌ران
خواكوڕك
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 2014 دا چانسێكی زۆری بۆ كۆمه‌ڵێك له سه‌رده‌ستانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی هێنایه پێشه‌وه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له نێو ئه‌و كه‌شه‌دا ده‌ركه‌وت د.هه‌ڤال ئه‌بوبوكر بوو. ئێستا بۆ نیوه‌ی دووه‌می خولی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، خه‌ریكه به‌ته‌واوی خه‌ونی بوون به پارێزگار له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد ئێستا له‌گه‌ڵ واژۆ نه‌كردنێك ده‌یگۆڕێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه چاودێریكی سیاسی ده‌ڵێت: هەرچەند دیقەت لە لێدوان و هەڵویستەکانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر دەدەم ئەوا تەقریبەن لە سەدا نەوەد و نۆ تەئکید بوومە کە هیچ ڕوئیایەکی ڕۆشنی بۆ گەشەپێدانی شاری سلیمانی نییە. ئیسماعیل رواندزی له ئه‌كاونتی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پۆستێكی كردووه له‌باره‌ی به‌رنامه و پلانی د.هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر بۆ داهاتووی سلێمانی و نووسیویه‌تی: بزووتنەوەی گۆڕان هەڵەیەکی گەورە دەکا کە قیادەی شارێکی گەورەی وەک سلیمانی، لەم قۆناغەدا، دەداتە دەست د. هەڤاڵ ئەبوبەکر.
به‌شێكیتر له ناوه‌نده روناكبیریه‌كانی ئه‌م حزبه پێیانوایه له ئێستادا نه‌گرتنه‌ده‌ستی پۆستی پارێزگار له ئێستادا، ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسیه و هیچ ره‌هه‌ندێكی یاسایی له‌مپه‌ر نیه له‌به‌رده‌میدا. هاوڵاتیانیش باش ده‌زانن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕتن ده‌یه‌وێ ته‌نیا گه‌مه‌یه‌كی سیاسی له‌ناوچه‌كه بۆ چه‌واشه‌كاری خه‌ڵك و راگه‌یاندنه‌كان ئه‌نجام بدات.
حاكم له‌تیف مسته‌فا، په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق – گۆڕان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: “بە تێگەیشتنی سادەی من، دانەنانی کەسێک بە پارێزگاری سلێمانی و دانانی کەسێکی دیكه، پەیوەندی بە ڕەهەندی یاساییەوە نییە، ئەوەی وابیربکاتەوە، کەسێکی ساویلکەیە، ئەوە تەنها پەردەیەکە بۆ شاردنەوەی ڕاستیی بابەتەکە”. هه‌روه‌ها شێخ له‌تیف له‌باره‌ی مه‌به‌ستی پشت هێشتنه‌وه‌ی پارێزگاره‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت: “ئەسڵی بابەتەکە پەیوەندی بە بزنس و پڕۆژەکانی هەردوولاوە هەیە، کە نایانەوێت ئەڵقە داخراوەکە کەسی دیكه‌ی لێ نزیک ببێتەوە و دەبێت کۆنترۆڵی خۆیان بێت و لەلایەن کەسانێکی باوەڕپێکراوی هەردوولاوە بێت، عاقلیش ئاماژەیەکی بەسە بۆ تێگەیشتن، هیوادارم قەناعەتیان بگۆڕن”.