كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر هه‌واڵی په‌یوه‌ندی نێوان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ره‌شكرده‌وه
دوێنی هه‌ینی 4ی 8ی 2017 له‌هه‌واڵێكیدا كۆنسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك هه‌واڵێكی بڵاو كرده‌وه له هه‌واڵه‌كه‌دا، رایگه‌یاند كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به بارزانی كردووه، له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه، داوا ناره‌زایه‌تی ئه‌مریكای پێگه‌یاندوه، راشی گه‌یاندووه، كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراقی دیموكراتی فیدراڵی یه‌كگرتوو دایه”.
پاش ئه‌و هه‌واڵه گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان د. ئومێد سه‌باح له لێدوانێكی دا له‌و باره‌یه‌وه‌رایگه‌یاند”لە ژمارەیەك میدیا و دەزگەی ڕاگەیاند وا بڵاو كراوەتەوە كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كردووە، هه‌روه‌ها گوتیشی” لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەم هەواڵە ڕاست نییە و جەنابی سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی تەلەفۆنیان نەبووە”.
هه‌ر پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی لێدوانی فه‌رمی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یچی كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر هه‌واڵه‌كه‌ی له په‌یچه‌كه‌دا ره‌ش كرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه ده‌بێت كۆنسولی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ده‌بێت روونكردنه‌وه بدات”.