ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ ئێن ئارتی كه‌ناڵی شاسوار باسی ده‌كات هیچ بازگه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی لێ نیه‌

به‌گوێره‌ی چه‌ند هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كاری و سیناریۆ بۆ دارێژراو، كه‌ناڵی ئێن ئارتی ده‌لێت نزیكه‌ی سی گه‌نج كه‌ به‌ته‌ما بوونه‌ بۆ سمیناری شاسوار عه‌بدولواحیدو بچن، به‌ڵام له‌لایان ئاسایشی پارتی، له‌كه‌له‌ك، رێگریان لێكراوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیشی به‌پێكه‌نیوه‌ ده‌لێت مه‌گه‌ر شاسوار خۆی پازگه‌یه‌كی دانابێت له‌وێ ده‌نا هیچ پازگه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وێ نه‌ماوه‌”.

له‌ كه‌ناڵی ئێن ئارتی كه‌ به‌ناوی هاوسه‌نگی و بێلایانی ده‌ستی به‌ په‌خشی كرد، له‌ئێستادا بۆته‌ ئۆرگانی جوڵانه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحیدی خاوه‌ن كه‌ناڵه‌كه‌، هه‌واڵێك له‌به‌یانیه‌وه‌ چه‌ند جارێك دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌، گوایه‌ رێگری له‌ خه‌ڵك كراوه‌ بێن بۆ سمیناره‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌گاڵته‌وه‌ ده‌لێت مه‌گه‌ر شاسوار پازگه‌ی له‌وێ دروست كردبێت، ئه‌گینا هیچ پازگه‌یه‌كی فه‌رمی له‌و ناوچه‌یه‌ دا نه‌ماوه‌”.

https://youtu.be/VAWrIFsk9j8

پێشتر له‌ سیناریۆیه‌كی ئاماده‌كراوه‌ی هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی كه‌ناڵه‌كه‌، كه‌سێكی بێ ناونشان و ناو به‌ته‌ڵه‌فۆن به‌شداری په‌خشی هه‌واڵه‌كانی كردبوو گوایه‌ له‌ پازگه‌ی كه‌له‌ك، رێگری له‌ شاسوار عه‌بدولواحد كراوه‌، كه‌ خۆی و سی گه‌نجی تر بوونه‌ له‌ كه‌له‌ك”.

هاوڵاتیه‌كیش به‌ناوی هانا خالید شوانی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ كۆمێنیتێك ده‌نووسێت و ده‌لێـ”لەھەفتەی ڕابردوو زیاد لە ٦ جار بەو ڕێگایە تێپەڕ بووم، ھیچ بازگەیەک لە نێوان ھەولێر و کەلەک نەماوە چونکە ئێستا بازگەی گەورە بردراوە بۆ خازر، ده‌لێت ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌”.

Back to top button