بەهۆی شەڕی ستافی رۆژنامەی هاوڵاتی پەیجی ئەم رۆژنامەیە لە فەیسبوك سوتێنرا
دوای داخستنی رۆژنامەی هاوڵاتی پێش دوو ساڵ كە بە هۆی كەمی خوێنەرو مانەوەی ژمارەیەكی زۆر لە تیراژەی ئەو رۆژنامەیە لە بازارەكان, ئەم رۆژنامەیە دوچار بە كێشەی قوڵی دارای بوو بە جۆرێك رێژەیەكی زۆری قەرزی چاپو كۆمپانیاكانی گەیاندنی كەوتەسەر, بە هۆیەوە بڕیاری داخستنی درا, بەڵام لە ئێستادا هەوڵی دەركردنەوەی ئەم رۆژنامەیە لە ئارادایە.
كاروان كەلاری رۆژنامەنوس لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك نوسیەتی:” خاوەنی ”ڕۆژنامەی هاوڵاتی” دەیەوێت ڕۆژنامەی هاوڵاتی دەربكاتەوە، ستافی ڕۆژنامەكەش گوتویانە پارەت لەكوێ بووە؟ چونكە گومانیان هەیەو گوتویانه: ”نابێت ناوی هاوڵاتی ناشیرین بكرێت، ئیتر بوە بە شەڕیان و ستافەكە كە ”سێ” كەسی سەرەكییان تیایه ”شۆرش خالد سەرنوسەر، سیروان حسێن بەرێوەبەری نوسین، دڵشاد أنور دەستەی نوسەران، ئەمانە گومانیان هەیە ”هاوڵاتی” فرۆشرابێتە بەرپرسی حزبی و وتویانه: تاوەكو پێمان نەوترێت پارە لەكوێ هێنراوه، نابێت ڕۆژنامەكە دەربكرێتەوە.
ئم رۆژنامەنوسە نوسییەتیشی:”ئەم سێ كەسەی ئاماژەمان بە ناوەكەی كرد, هەڕەشەیان لە خاوەنی هاوڵاتی كردووەو دوای هەڕەشەكەشیان، پەیجی هاوڵاتی لەفەیسبوك كە ”٥٠٠” هەزار لایكی هەبوو لە فەیسبوك سوتێنراوە”
رۆژنامەوانێكی تری ئاگادار لە رووداوەكە بە هۆی نزیكایەتی لەگەڵ ستافی هاوڵاتی نەیویست ئاماژە بە ناوەكەی بكەین بە(خواكوڕك)ی گوت:” بەلێ لە ئێستاشدا هەولێك هەیە بۆ دەركردنەوەی رۆژنامەكە, كە ئەم هەوڵە لە یەكەم هەنگاو گوماناوی بوو بەڵای بەشێك لە ستافەكەی بە جۆرێك ترسی ئەوەیان هەیە كە خاوەنی ئیمتیازی رۆژنامەكە پارەی لە نوری مالیكی و حكومەتی عێراقەوە وەرگرتبێت, بۆ دژایەتی كردنی پرسی ریفراندۆم, ئەگەر بەم جۆرە بێت ئامادە نەبوونە دەست بە دەركردنەوەی رۆژنامەكە بكەنەوە, چونكە چەندین جار داوای روونكردنەوە لە سەرچاوەی دارای لە خاوەن ئیمتیاز بكەن ئامادە نیە ئاشكرای بكات, بۆیە بووەتە شەڕی نێو ستافی هاوڵاتی بە هۆیەوە پەیجی هاوڵاتی لە فیسبوك سوتێنراوە.