موقتەدا سەدر داوای چەككردنی حەشدی شەعبی دەكات
دوای ئەوەی چەندین جار موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر, رایگەیاندووە كە نابێت چەك بەدەستی گرووپی میلیشایی بێت, ئەمڕۆ دووبارە رایگەیاندووە:” پێویستە چەك بە تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت و ئەوانەیشی سەر بۆ داخوازییەكی وەها نادەن پێویستە چەك بكرێن”
ئەمرۆ شەمە 5ی 8ی 2017 جارێكی تر “موقتەدا سەدر ” ڕیبەری ڕەوتی سەدری شیعی لەبەردەم هەزاران خۆپیشاندەر لە گۆرەپانی تەحریر لە بەغداد ڕایگەیاند ” پێویستە حەشدی شەعبی تێكەڵ بە سیستەمی ئەمنی و سەربازی عێراق بكرێت و ئەوەشی ناڕازی بێت پێویستە چەك بكرێت ، پێویستە چەك بە تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت و ئەوانەیشی سەر بۆ داخوازییەكی وەها نادەن پێویستە چەك بكرێن “.
لەبەرامبەریشدا وتەبێژی حەشدی شەعبی “ئەحمەد ئەسەدی ” لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا وەڵامی پێشنیارەكەی “موقتەدا سەدر”ی دایەوەو ڕایگەیاند ” حەشدی شەعبی هەڵناوەشێتەوە چونكە بە پێی یاسا بووەتە بەشێك لە هێزە چەكدارەكانی عێراق و ڕاستەوخۆ لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێت ، هەرگۆرانكارییەكیش بكرێت لە هێزەكانی حەشدی شەعبی دا پێویستە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بكرێت “.